پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ١٨ پۆلی لە شاری مامۆستایان

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ١٨ پۆلی لە شاری مامۆستایان بەسەرکردەوە کەلەلایەن کۆمپانیای ڕەسەن جێ بەجێ دەکرێت لە بەرواری ٢٠٢١/٦/١ دەستبەکار بوون تێدا ڕێژەی کارکردن ٦٥% تەواوبووەو لە پلاندایە بۆ ساڵی خوێندنی نوێ دەوامی تێدابکرێت کە تایبەتە بە دانیشتوانی پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە گەڕەکی (قڕگە ) لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی ،تێچووی پڕۆژەکە لەسەر لایەنی جێبەجێکارە (کۆمپانیای ڕەسەن) کە نزیکەی ٢ ملیار دینارە وەک پڕۆژەیەکی تەواوکاری بۆ شوقەکانی شاری مامۆستایان کە لەلایەن هەمان کۆمپانیاوە دروستکراوە.