بەڕێوەبەری گشتی پرۆژەی دروست كردنی قوتابخانەیەكی بەسەركردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٤/٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پرۆژەی دروست كردنی قوتابخانەیەكی لە گەرەكی شۆرشی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بەسەر كردەوە بە ئامادەبوونی  بەرێز جبار حاجی علی خاوەنی پرۆژەكە، ئەم قوتابخانەیە ١٨ پۆلییەو بڕی تێچووی پرۆژەكە بە ملیارێك و دووسەد ملیۆن دینار لە سەر ئەركی ناوبرا دروستدەكرێت، بەڕێوەبەری گشتی  زۆر سوپاسی بەرێز جبار حاجی علی و ئەو كەسایەتیانەی كرد كە هەمیشە هاوكاربوون لە خزمەتی كەرتی پەروەردەدا و هیوای سەركەوتنی دڵسۆزانەی بۆ خواستن.