ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٤/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە بەڕێزان اسماعیل رشید بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئاراس ناصر لێپرسراوی پارێزگاری خێزان و هیوا رحمان ڕاوێژکاری یاسایی، لە سەردانەکەیاندا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو سەنتەرو بینایانەی کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و لەلای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییە و هەروەها باس لە پێداچوونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی خاوەن پێداویستی تایبەت کرا.بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا کە هاوکاریان بێت بۆ ئەو پێشنیازو داواکاریانەی کە پێشکەشیان کردووە.