چوارەمین پێشانگەی پەروەردە پیشەییەکان

دووشەممە ڕێکەوتی ۱۸ی ٤ ی ۲۰۲۲، بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەنوێنەرایەتی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری پیشەییەکان (وەرشەکان) لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەرێوەبەراتی گشتیمان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی پەروەردەی پیشەییەکان بەشدار بوون لە چوارەمین پێشانگەی پەروەردە پیشەییەکان لەسەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان. هەروەها ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە هۆڵی کۆمەڵگەی فاخیر مێرگەسۆری.