یەکەمین فێستیڤاڵی وەرزش بۆ بازنەی یەک (١-٣) ی قوتابخانە ناحکومییەکانی سلێمانی ئەنجام درا

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٤/٢٣ بە چاودێری مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە سلێمانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی پەروەرەو بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و بە سپۆنسەری کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتی ناحکومی لە هۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی یەکەمین فێستیڤاڵی وەرزش بۆ بازنەی یەک (١-٣) ی قوتابخانە ناحکومییەکانی سلێمانی ئەنجام درا بۆ ساڵی ٢٠٢٢، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی وەرزشی جیاواز لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجام درا، پاشان سەرجەم خوێندکارانی بەشداربوو مەدالیای ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کردن و سوپاسی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشداربووی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.