فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆو موزیکی باخچەی منداڵانی خۆر

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢٢/٤/٢٤ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا سەردانی باخچەی منداڵانی خۆری کرد و بەشداری کرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی شانۆو موزیک بە ناونیشانی خۆپارێزی بە سەرپەرشتی یەکەی چالاکی هونەری ڕۆژئاوا، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین نمایشی هونەری پێشکەش کرا لەلایەن منداڵانی باخچەکەوە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی مامۆستایانی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.