بەڕێوەبەری گشتی باخچەی منداڵانی ئەختەری سام ئاغای بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٢/٤/٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و بەڕێز جەلالی سام ئاغا باخچەی منداڵانی ئەختەری سام ئاغای بەسەر کردەوە کە لەسەر ئەرکی بەڕێز (جەلالی سام ئاغا و ئەختەر خانی خوشکی) دروست کراوە و پێشکەش بە کەرتی پەروەردەی سلێمانی کرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەوامی تێدا دەکرێت. بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی هەوڵ و ماندوبوون و خەمخۆری بەڕێزیانی کرد بۆ کەرتی پەروەردە و هیوای تەمەن درێژی و لەشساغی بۆ خواستن.