ئەمرۆ 25/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەكانی بیناسازی و پلاندانان و ژمێریاری و خوێندنی پیشەیی و پەیوەندیەكانی ناو دیوان كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هاوكاریەكانی رێكخراوی giz كە بڕیارە چەندین پڕۆژە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدات، كە بەرێوبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی بە چەندین پرۆژە بەشداری لە هاوكارییەكانی رێكخراوەكە دەكات بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە كەرتی پەروەردە.