ئەمرۆ چوارشەممە، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە بەڕێز فازیل عومەر بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان.
سەردانەكە بە مەبەستی گەیاندنی كیشەكانی بواری پەروەردەبوو لە ناحیەكەداو هەماهەنگی زیاتر بۆ پێشخستنی پڕۆسەی خوێندن.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانی كرد بۆ خەمخۆری و دڵسۆزیی بۆ كەرتی پەروەردەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.