بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە خوێندکاران لیا و لاریا کامەران کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/٢٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە هەردوو خوێندکار (لیا کامەران و لاریا کامەران) کرد کە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی بنەڕەتین لە قوتابخانەی هەورامان ، بەهەوڵ و کۆششی خۆیان کتێبی زانیاریت زیادبکە بە ٢٢٢پرسیارو وەڵام ئامادەبکەن بە زمانی ئینگلیزی بۆئەوەی خوێندکاران سودی لێ وەربگرن بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی خوێندکارەکانی کرد کە توانیویانە بەوتەمەنەی کە هەیانە بیرۆکەی وایان هەبێت و نموونەیان زیادبێت و سەرکەوتووبن.