ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٤/٢٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێز هەردا محمد رؤوف ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و سەرپەرشتیارانی وەرزشی لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەزشی و دیدەوانی بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو ڕاهێنەرو خوێندکاران و قوتابیانەی کە لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی و کوردستان بەشداربوون و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنانەی لێکردن و بەڵێنی پێدان کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانیان بێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.