سەردانی چاودێری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی فەرەنسا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەگەڵ بەڕێزان دۆنیز چاودێری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە فەرەنساو خاتوو ئەلیکساندرا پاشکۆی پرۆگرامی پەروەردەیی لە باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغداد کۆبۆوەو باس لە چەند تەوەرێک کرا سەبارەت بە خوێندن و پرۆسەی پەروەردەو هەماهەنگی نێوان هەردوولاو ڕەوشی خوێندن لە قوتابخانەی دانیاڵ میترانی فەرەنسی لە سلێمانی و چارەسەرکردنی کێشەو کەموکوڕییەکان و خزمەتکردنی خوێندکارانی قوتابخانەکە.