سەردانی سەرۆكی رێكخراوی ئانیا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی٢٠٢٢/٤/٢٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی و سلێمانی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیان لە بەیان ابراهیم رحیم سەرۆكی رێكخراوی ئانیا بۆ گەشەپێدانی تواناكانی تاك كرد، لە سەردانەكەیدا ٥٠٠ كتێبی بەناوی پەیماننامەی بنەرەتیە نێودەوڵەتیەكانی مافەكانی مرۆڤ پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و قوتابخانەكان كرد بە هەماهەنگی ئۆفیسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كوردستان، بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەرەكەی زۆر سوپاسیان كرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.