بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی شكاكی بنەرەتی كرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٥/٩ لەدووەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان، مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، هۆڵی تاقیکردنەوەکانی لە قوتابخانەی شكاكی بنەڕەتی بەسەر کردەوە. بەڕێوەبەری گشتی داوای لە مامۆستایان کرد پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بن و ژینگەیەکی لەبارو پەروەردەیی بۆ خوێندکاران برەخسێنن ،هەروەها بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەشەكانی كتێبخانە و تاقیگەی قوتابخانەكەی كرد و سوپاس و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و مامۆستایان و سەپەرشتیاران کرد کەهەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.