تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی قۆناغی ٩ی بنەرەتی خولی یەكەم دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٥/١٠ لیژنەی تاقیكردنەوەكان بە سەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی قۆناغی ٩ی بنەرەتی خولی یەكەم پرسیارەكان دابەشكرا بەسەرپەروەردەی قەزاكاندا،دواتر بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەك هۆڵی تاقیکردنەوەکانی لە قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات بەسەر کردەوە. لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٣١٣٢٥ قوتابی و خوێندكار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەكەن و بەسەر ٧٧٢ هۆڵدا دابەشبوون و هەموو پێداویستیەكان بۆ قوتابیان دابین كراوە، داوای لە مامۆستایان کرد پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بن و سوپاس و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و مامۆستایان و سەپەرشتیاران کرد کەهەوڵی تەواو دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.