دیداری زانستی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی

پێنجشەممە ڕێکەوتی 2022/5/12 بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەنوێنەرایەتی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی ((35)) نوێنەری لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان و وەزارەت بەشدار بوون لە ((دیداری زانستی زمانی کوردی بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی )) لە شاری هەولێر لە ئۆتێل رۆتانا. دیدارەکە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆژە کتێبی ئەلفبێی کوردی مامۆستا فەریاد فازیل عومەر لە کاتژمێر ٣٠ : ٩ خولەک دەستی بە کارەکانی کرد تا کاتژمێر ٣٠ : ٥ ئێوارە.