ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٥/١٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشدارییان کرد لە ئاهەنگی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مامۆستایانی یەکێتییەکە کردو بەوبۆنەیەوە دووپاتیان کردەوە کە هەمیشە پشتگیری لە داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەن و ئەم ڕۆژەش ڕۆژێکی مێژووییە بۆ مامۆستایان لە خەباتی نیشتمانی گەلەکەمان و کە ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان بوونەتەوە لە سەنگەری پێشەوەی خەباتی پیشەیدا بوون بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان، دووبارە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پیرۆزبایی ٦٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەکەتان لێدەکەین و بە هەوڵ و هیمەتی دڵسۆزانەی مامۆستایانی کوردستان توانیومانە سەربکەوین و پرۆسەی خوێندن بەرەو سەرکەوتن بەرین و سەرکەوتوو بن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٢/٥/١٥