پێشانگەی ساڵانەی بەرهەمی دەستی خاوەن پێداوستی تایبەت لە پەیمانگای هانا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٥/١٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری کرد لە کردنەوەی پێشانگەی ساڵانەی بەرهەمی دەستی سودمەندانی پەیمانگای هانا بۆ شیاندنی خاوەن پێداوستی تایبەت لە بوارەکانی ڕستن و چنین و دارتاشی و وێنەکێسشان و شێوەکار و هونەری جۆراو جۆر ئەم پێشانگەیە ساڵانە دەکرێتەوە و کارە دەستیەکانی تێدا نمایش دەکرێت و توانای کەسانی خاوەن پێداوستی تایبەت دەردەخات وەک خۆیان دەڵێن دەتوانین بەشیکبین لە پڕۆسەی وەبەرهێنان، بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە هاوکارو پشتیوانیان بێت و دەست خۆشی لێکردن، لەم پێشانگەیەدا کارەکانیان دەفرۆشن تاک و سوودمەندبن، پێشانگەكە دووڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ١٦-١٧/ ٥ / ٢٠٢٢ لە پەیمانگای هانا لە نزیک ئامادەیی ڕۆشنیری کوڕان لە گەڕەکی بەرانان.