پلانی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردن لە ئاستی قوتابخانە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٦/١٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی و بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی یونسێف بەشداربوون لە وۆرکشۆپی پلانی جێبەجێکردنی سیاسەتی تێکەڵکردن لە ئاستی قوتابخانە، بەمەبەستی دانانی ستراتیژیەتی گونجاو بۆ تێکەڵکردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی پەنابەری سوری لەگەڵ قوتابخانە حکومییەکان و گرنگی و سوودەکانی.