ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٢/٦/١٧ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری کرد لە ئاهەنگی پێنجەمین خولی دەرچوانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی سلێمانی ، لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی لە خوێندکارانی سەرکەوتوو کردو کە لە ئایندەدا لەدوای تەواوکردنی خوێندنیان لە زانکۆکان بتوانن خزمەت بە وڵات و نیشتمان بکەن ، دواتر بڕوانامەی سەرکەوتنی لە خوێندندا پێبەخشین و هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانەی ناوبراو خواست.