کۆبوونەوەی لیژنەی پاراستنی ئەمنیەتی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٢١ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێزان دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتن و هێزەکانی (٧٠)ی کرد، پاشان بە سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی لیژنەی پاراستنی ئەمنیەتی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواو بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و لێپرسراوانی تاقیکردنەوەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ سەرخستنی پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاری گرنگ و پێویست بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی باش و پارێزراو دران. وە چەند کەل وپەلێک نیشان دران کە دەستیان بەسەردا گیراوە بۆ ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی غەش و قۆپیە کردن وە ڕێکاری قورس دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لێی، بۆیە داوا لە خوێندکارانمان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی گۆپیە تا خوێندن و هەوڵ و ماندووبوونی چەندین ساڵیان بەفیڕۆ نەڕوات و هەوڵ بدەن بە ماندووبوونی خۆیان ئەمساڵی خوێندنیان بەسەرکەوتوویی تەواو بکەن.

یەکەم تاقیکردنەوەی قۆناغی (١٢) ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە ڕۆژی دووشەممە بەرواری (٢٠٢٢/٦/٢٧) کاتژمێر (٧:٣٠)ی سەر لەبەیانی ئەنجام دەدرێت، بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکارانمان.