کۆتا ڕۆژی خولی بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەکان لەسەر (ئەتەکێتی زمانی جەستە)

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/٢١ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان خولەکەی بەسەرکردەوە کە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام بوو بۆ بەڕێوەبەرانی خوێندنگە ئامادەییەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کە بە هاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان ڕێکخرابوو. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی زانکۆی ناوبراوی کرد و ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشییە سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان لەپای هاوکاریکردنیان بە کەرتی پەروەردە، هەروەها سوپاسی ڕاهێنەرانی خولەکەی کرد کە توانیان بەسەرکەوتوویی خولەکە بڵێنەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، دواتر بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان لەلایەن زانکۆی جیهانەوە ڕێزلێنانی پێبەخشرا کە پاڵپشتی کردوون لە ڕێکخستنی کارەکان بۆ سەرخستنی ئەم جۆرە خولانە.