تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٧ کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی بەیانی بەئامادەبوونی بەڕێز د. سەیوان علی بریکاری وەزارەتی پەروەردە و سەرۆکی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان و بەڕێز د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی تاقیکردنەوەکانی پارێزگای سلێمانی دەستکرا بەدابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی پرسیارەکانی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی پاشان بەڕێز د. هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەیەک هۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکانیان بەسەرکردەوە . لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە تاقیکردنەوە گشتیەکانی خولی یەکەمی قۆناغی ١٢ ئامادەیی ٢٨،٧٢٨خوێندکار بەشداری دەکات و بەسەر ٦٥٨ هۆڵدا دابەش بوون و پێداوستییەکان بۆ تاقیکردنەوەکان دابین کراوە. بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی مامۆستایانی کرد کە پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست.