کۆبونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی UNHCR

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری پلاندانان پێشوازیکرد لە شاندێکی ڕێکخراوی UNHCR بەسەرۆکایەتی (جێن نیکۆلا) نوێنەری ڕێکخراوەکە لە عێراق لە کۆبوونەوەی هەردوولادا پرسی تێکەڵاوکردنی خوێندکارانی پەنابەری سووری لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ قوتابخانەی خانە خوێدا تاووتوێكرا، بەڕێوەبەری گشتی چەندین پێشنیازی خستەڕوو دەربارەی پڕۆسەی تێکەڵ کردنەکەو هەروەها ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانی بەرزنرخاند بۆ دابین کردنی پێداوستیەکان بۆ قوتابخانەکانی پەنابەران.