سەردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ کۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٥ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەدارانی کرد بەمەبەستی سوپاس و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەو مامۆستایانەی کە ماندوو بوون و خۆبەخشانە هەستاون بە ئامادەکردن و وەرگێڕانی کتێبی ١٠٠٠ پرسیاری ژیریی تاکو قوتابیان و خوێندکاران سوودی لێوەربگرن, لە بەرامبەردا یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو ستافەی کە هەستاون بە ئامادەکردن و وەرگێڕانی کتێبەکە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.