ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٧/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بۆ دووەم جار پرۆژەی دروست كردنی قوتابخانەیەكی لە گەرەكی شۆرشی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بەسەر كردەوە، ئەم قوتابخانەیە ١٨ پۆلییەو بڕی تێچووی پرۆژەكە بە ملیارێك و دووسەد ملیۆن دینار لە سەر ئەركی بەرێز جبار حاجی علی دروستدەكرێت و كاركردن تێیدا بەردەوامە، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی ناوبراوی كرد كە هەمیشە هاوكاربوون لە خزمەتكردنی كەرتی پەروەردەدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.