ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٤:

بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان لە قۆناغی باخچەی منداڵان و قوتابیانی قۆناغی یەکەم و حەوتەمی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی لە باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکان (حکومی و ناحکومی)، تا ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٤.

سامان سیوەیلی

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە

٢٥ ی ٧ ی ٢٠٢٢