ئەمرۆ چوار شەممە ٢٠٢٢/٧/٢٧ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەگەڵ ڕێکخراوی CDO گفتوگۆ کرا سەبارەت بە کردنەوەی خول لەپرۆژەی (ئازادی ڕادەربرین) کە لە لایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە رێكدەخرێت بۆ وتەبێژی فەرمانگە حکومیەکان و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت،بەڕێوبەری گشتی دەستخۆشی لێکردن و ڕەزامەندی پێدان کە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەشداری دەکات لەو خولەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن