پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی

سڵاوی پەروەردەو زانست…

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارانی سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خویندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) دەکەین. سوپاسی کەسوکاری خوێندکاران دەکەین کە هاوکاریان بوون وە زۆر سوپاسی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی وپارێزگاری سلێمانی دەکەین کە هاوکاربوون لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیەدا، دەستخۆشی لە گشت سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو مامۆستایان و فەرمانبەران و کارگوزاری هۆڵەکان دەکەین کە دڵسۆزانە توانیان پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکەن، جێگەی شانازیمانن.

هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی سەرکەوتوو دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتووداو بتوانن خزمەت بە نیشتمان و گەل بکەن بە هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکارانی خولی دووەم ، هیوادارین کۆششی تەواو بکەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

شایەنی باسە لە کۆی ٥٢ خوێندکاری یەکەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێم ٢٦ خوێندکاریان خوێندکاری پارێزگای سلێمانین، بە جۆرێک لە بەشی زانستی لە کۆی ٣٤ خوێندکار ١٦ خوێندکار لە پارێزگای سلێمانییەو لە بەشی وێژەیی لە کۆی ٣ خوێندکار ٢ خوێندکار لە پارێزگای سلێمانییەو لە بەشی پیشەیی لە کۆی ١٥ خوێندکار ٨ خوێندکار لە پارێزگای سلێمانییە. دووبارە پیرۆزە لە خوێندکارانمان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٢/٧/٢٨