مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ ئەو ناوەندی خوێندنانەی کە ئاستی چواریان بەدەستهێناوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٧/٣٠ ، لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ ئەو ناوەندی خوێندنانە کرا کە (ئاستی چوار)یان بەدەست هێناوە لە هەڵسەنگاندنی بونیاتنانی تواناکان کە لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەنجامدرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢).

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.