ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٧/٣١ لە مەراسیمێكدا ئاڵوگۆری بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا كرا بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری سەرپەریشتیكرنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و سەرپەرشتیارانی یەكەمی ئامادەیی و بنەرەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ،لە مەراسیمەكەدا مامۆستا بكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا دەستی لەكارەكەی هەڵگرت و خاتوو بەناز ڕەمەزان حەمە دەست بەكاربوو وەك بەڕیوەبەری نوێی پەروەردەی ڕۆژئاوا بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی مامۆستا بەكری بەرز نرخاند لە بەرامبەر ئەرك و خزمەتـكردنیان و هـەوڵ و ماندووبونیان بەوپـەری دڵسـۆزییەوە لە مـاوەی كاركردنی بۆ پرۆسـەی پەروەردە ، وە پشتیوانی و هاوكاری خۆی بۆ خاتوو بەناز دەربری بۆ زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی ڕێزوسـوپاسـی بەڕێز وەزیری پەروەردەی بەخشییە مامۆستا بەكر و وە یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پێبەخشی و ڕێزلێنانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لقی سلێمانی و دواناوەندی رەنگینی پێبەخشرا، دواتر بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی ڕۆژئاوا چەپكە گوڵی پێشكەش بە مامۆستا بەكر كردوو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.