ئەمرۆ دووشەممە 2022/8/1 مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێوەبەری خوێندنی نائاسایی و لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكان پێشوازیان كرد لە شاندێكی كۆكاری كەمئەندامانی عێراق بە سەرۆكایەتی موفق الخفاجی سەرۆكی كۆكارەكە.
مەبەست لە سەردانی وەفدی ناوبراو هاوكاری كردنی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان لە كردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆگرامێك سەبارەت بە خوێندنی (بەرفراوان) بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
بەرێوەبەری گشتی رەزامەندی دا بەرنامەیەك دابنێن بۆ كردنەوەی ئەو خول و راهێنانە و سوپاسی شاندەكەی كرد.