ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی لێپرسراوی راگەیاندن وپەیوەندییەكان لە گەڵ نوێنەرانی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت(CDO)كۆبۆوە، نوێنەرانی رێكخراوەكە خولی (پرۆژەی پێگەیاندنی ڕاهێنەرانی زمانی ئاماژە)یان خستەروو كە ئامانج لەم خولە دروستكردنی وەرگێری زمانی ئاماژەیە بۆ نابیستان بە پاڵپشتی كونسۆڵخانەی ئەڵمانیا و بەرێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی سلێمانی،
بەڕێوەبەری گشتی چەند رێنمایی و تێبینیەكی بۆ زیاتر خزمەتكردنی پرۆژەكە خستەروو رەزامەندی پێدان كە چوار نوێنەری بەرێوەبەرایەتیەكەمان بەشداردەبن و زۆر سوپاسی نوێنەرانی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەتی كرد.
ئاگاداری مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامەزراو لە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات دەكەین كە خوازیارن بەشداربن لەم خولەدا كە لەرێكەوتی ٢٠٢٢/٩/١ دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ١٤ هەفتە بەردەوام دەبێت سیڤی(cv (خۆیان بهێنن بۆ راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەم مەرجانەی لای خوارەوە
١-هەڵگری بروانامەی دبلۆم یان بەكالۆریۆس دامەزراوبێت
٢-تەمەنی لە ٤٠ ساڵ زیاتر نەبێت
٣- بەڵێن نامە پربكاتەوە بۆ بەردەوام بوون لە كارەكەی
٤- لە رێكەوتی ٢٠٢٢/٨/١٨ تا ٢٠٢٢/٨/٢٣ سیڤی (cv)وەردەگیرێت