ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٨/١٨
له‌مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا به ئاماده‌بوونی مامۆستا نه‌جمه‌دین علی راوێژکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و مامۆستا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی راپه‌ڕین و مامۆستا عومه‌ر محمد یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پەروەردەی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌کانی سه‌یدسادق و شاره‌زورو سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌که‌م و سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایان لهکهرنهڤاڵێکدا گۆڤاری پهروەردهو کتێبی مێژووی په‌روه‌رده بڵاوکرایه‌وه‌و پێشانگای فۆتۆگرافه‌ری مامۆستا کۆچه‌ر کرایه‌وه..
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی باسی له‌گرنگی ئه‌م چالاکییه په‌روه‌رده‌ییانه کرد‌و ئاماژه‌ی به بایه‌خی مێژووی په‌روه‌رده‌و فێرکردن له شارباژێڕ‌و ده‌رچواندنی گۆڤاری په‌روه‌رده‌یی خسته‌ڕوو، سوپاس و ده‌ستخۆشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێشکه‌شی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ کرد له‌پای کار‌و چالاکییه‌کانی…
دواتر ره‌نجده‌ر جه‌بار کورته باسێکی سه‌باره‌ت به‌گۆڤاری په‌روه‌رده خسته‌ڕوو، پاشان هه‌ر یه‌که له به‌ڕێزان د. پشکۆ حهمهتاهیر، م حسێن، راو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر کتێبه‌که خسته‌ڕوو، م. هه‌ژان هیدایه‌ت ئاماده‌کاری کتێبه‌که‌ش ئاماژه‌ی به‌کاره‌که‌ی کرد…
مامۆستا کۆچه‌ر ره‌ئوف پێشانگای له‌دڵی سروشتی شارباژێڕی بۆ میوان و ئاماده‌بوان خسته‌ڕوو