بەڕێوەبەری گشتی لە گەڵ رێكخراوی Intersos وUNHCR كۆبۆوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/٩/١ بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی لە گەڵ بەرپرسی سەرەکی ڕێکخراوی UNHCR لە هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەروەردەو رێكخراوی Intersos كۆبۆوە، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە چۆنێتی لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەبەردەم رێكارەكانی تێكەڵكردنی قوتابخانەی پەنابەری سوری لەگەڵ قوتابخانەی خانە خوێیە وە دیاریکردنی ئەرکی داهاتوو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣).