کۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٧ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت پێشوازی کرد لە بەڕێزان شاندێکی وەزارەت پەروەردە و ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی، و کۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیارانی یەکەم و ئەندامانی گروپی کار لە پێکهاتەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی قوتابخانەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بەرنامەی بونیادنانی تواناکان کە جێبەجێ دەکرێ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.