ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێکی شایسته‌دا له گوندی سنگری شارباژێڕ، زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.. .. به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و په‌خشکردنی مارش و سرودی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ‌و به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و باریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ‌و به‌رپرسانی ئیداری سنووری سلێمانی و شارباژێڕ، مامۆستایان و خوێندکارانی قوتابخانه‌ی سنگرو چۆخماخ و ئاماده‌یی چۆخماخ و و که‌سایه‌تی و خه‌ڵکی ناوچه‌که، بینای نوێی قوتابخانه‌ی سنگر کرایه‌وه‌و یه‌که‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌سنووری پارێزگای سلێمانی لێدرا.
مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران کرد بە بۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و هیوای خواست ساڵێکی پڕ لە گەشەسەندنی زانست بێت. پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده پێداویستی پەڕاوگەی پێشکه‌شی ١٠٠ خوێندکاری ئه‌و سنووره کرد، دواتر پارێزگاری سلێمانی دیاری پێشکه‌شی خوێندکاران کرد‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش پێداویستی وه‌رزشی پێشکه‌شی قوتابخانه‌کان کرد..
دواتر له‌لایه‌ن گروپی شانۆیی په‌روەرده‌ی شارباژێڕه‌وه شانۆگه‌رییه‌ک پێشکه‌شکراو به رواندنی چه‌ندین نه‌مام له قوتابخانه‌که‌دا کۆتایی به مه‌راسیمه‌که هات.