کردنەوەی خول بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران

ئەمڕۆ چوارشممە ٢٠٢٢/٩/١٤ لە بەردەوام بوونی کردنەوەی خول بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران ،بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان بە هاوکاری زانکۆی جیهان -سلێمانی ، لە کۆتا ڕۆژی خولی زانست و هونەری وانە ووتنەوە بۆ مامۆستایانی بنەڕەتی بە بەشداری مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە مامۆستایان، هەروەرها سوپاسنامەی بەڕێوەبەری گشتی بەخشرایە زانکۆی جیهان- سلێمانی وڕاهێنەرانی خولەکە لەپای ئەرک و ماندووبونیان و خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردە.