ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٩ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری كرد لە سێهەمین خەڵاتی بەهرە تایبەتەكان بە ئامادەبوونی خاتوو (كوێستان محمد) وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و بەرێز (هەڤاڵ ابوبكر) پاریزگاری سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی مەراسیمی سێهەمین خەڵاتی بەهرە تایبەتەكان بۆ كەسانی كەمئندام بەرێوەچوو بە دروشمی (كەمئەندامانی بەهرەمەند شایستەی هاندانن) لە مەراسیمەكەدا چەند چالاكییەكی میوزیك و گۆرانی پێشكەشكراو خەڵات بەسەر بەهرەمەندانی كەمئەندامدا دابەشكرا، بەرێوەبەری گشتی دەست خۆشی لەو بەهرەمەندانە كرد و كە بەهەوڵ و ماندووبونیان توانیویانە سەركەوتووبن و ئامادەیی خۆی دەربری بۆ هەموو هاوكارییەك لەو بوارەدا.