ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٩ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێزان (رزگار عەفوور) قائیمقامی شارەزوور و (ئاوارە حەمە شەریف) بەرێوەبەری ناحیەی زەرایەن كرد، مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ خستنەرووی كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكانی ئەو سنوورە بوو وە هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا بۆ زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە،بەرێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان كە بەپێی توانا هەوڵدەدەین گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردە چارەسەربكەین.