كتێبی (خووەباشەكانی سەركەووتن) پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتی كرا

ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٩/٢٩ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە خوێندكار (ڕێنیا نەجمەدین ) كرد كە خوێندكاری قۆناغی دەیەمە لە ئامادەیی یونایتدساینس لە سەردانەكەیدا كتێبی (خووەباشەكانی سەركەووتن)ی پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتی كرد، مامۆستا دڵشاد زۆر سوپاسی كرد و هیوای سەركەووتنی بۆ خواست.