ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٠/٤ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بیناسازی پێشوازی لە بەرێز (ڕەمك ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ كرد، لە سەردانەكەیدا باسی لە كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكانی ئەو سنوورە كرد وە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بۆ زیاتر خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە،بەرێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی قائیمقامی چەمچەماڵی كرد كە هاوكاربوون لە خزمەتكردن بە پرۆسەی پەروەردە و بەڵێنی دا كە بەپێی توانا گرفتەكانی بەردەم كەرتی پەروەردە چارەسەربكەن.