پرسه‌نامه‌ی وەزارەتی پەروەردە

بەداخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی تەواوبوونی دەوام لە قوتابخانەیەکی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەناو دەرگای قوتابخانەکە ڕووداوێکی دڵتەزێن بە ئۆتۆمبێل ڕوویداوە، ئەم ڕووداوە بووە ھۆی گیان لەدەستدانی قوتابی (میھراکۆ ئاکۆ) و برینداربوونی قوتابییەکی تر بەناوی (باوان جەزا), ئەم ڕووداوە زۆر خەمباری کردین، بەناوی وەزارەتی پەروەردەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی جوانەمەرگ (میھراکۆ ئاکۆ) و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکە و ھاوڕێیانی جوانەمەرگ دەکەین، خوای گەورە سەبوری ھەمووان بدات، ھەروەھا ھیوای زووچاکبوونەوە بۆ قوتابی (باوان جەزا) دەخوازین.

وەزارەتی پەروەردە

٤ی ١٠ی ٢٠٢٢