ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر محسین ادیب بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی و بەرێوەبەری چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی بەشداری كرد لە چەند چالاكییەكی وەرزشی و هونەری و ژینگەیی كە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیریی منداڵانی سلێمانی و بەهاوبەشی بەرێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی سازكرابوو بە بۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەرێوەبەری گشتی سوپاس و دەست خۆشی لە مامۆستایان و راهێنەران كرد بە رێكخستنی ئەم كارە هونەری و وەرزشییانە كە بەشێكە لە خزمەتكردن بە منداڵان لە پرۆسەی پەروەردەدا.