بەرێوەبەری گشتی سەردانی خوێندكار (باوان جەزا)ی كرد لە نەخۆشخانە

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٥ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی خوێندكار (باوان جەزا)ی كرد لە نەخۆشخانە كە دوێنی لە رووداوێكی نەخوازراودا لە ناو دەرگای قوتابخانەکە بەهۆی ئۆتۆمبێلەوە بریندار بوو بەرێوەبەری گشتی ھیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست، بەداخەوە هەر لەم رووداوەدا بووە ھۆی گیان لەدەستدانی خوێندكار(میھراکۆ ئاکۆ) بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی دەكەین و خوای گەورە سەبووریی و ئارامییان پێبدات.