ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٣ لە مەراسیمێكی شایستەدا بەئامادەبوونی د.هەڤاڵ ابوبکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا تریفه محمد عبدالله بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی سەر بە پەروەردەی رۆژهەڵات بینای قوتابخانهیهكی نوێی 18 پۆلی كرایهوه بۆ قوتابیان و خوێندكارانی گهرهكی شۆرشی نوێ لە سلێمانی كه دوو قۆناغی خوێندن له خۆدهگرێت ئهوانیش ( قوتابخانهی حاجی عهلی ههڕگێنهیی پێنجوێنی 1-9) و (ئامادهیی خاتوو ڕهزیهی كچان 10-12)، كە لە لایەن بنەماڵەی حاجی عەلی هەڕگێنەیی پێنجوێنی دروستكراون.
پاشان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبری وەزیر دەقی وتاری بەرێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەبوان خوێندەوەو ڕۆڵی بنەماڵەی حاجی عەلی ههڕگێنهیی پێنجوێنی بەرزنرخاند لەپای دڵسۆزی و خەمخۆرییان بۆ كەرتی پەروەردە و بە تایبەت بە دروستكردنی ئەم پرۆژە پەروەردەییە
دواتر بهڕێوهبهری پهروهردهی رۆژههڵات خهڵاتی ڕێزلێنانی بهخشیه كۆمپانیای بهرلین كێبڵ و بنهماڵهی حاجی عهلی ههڕگێنهیی پێنجوێنی لهپای ئهو خزمهته گهورهیهی پێشكهش به پهروهردهیان كردووه .
شایهنی باسه ئهم كاره خێرخوازییه خوێندنگهیهكی 18 پۆلییه و لهسهر روبهری 5950 مهتر دروستكراوهو روبهری بینا 3600 مهتر و به گوژمهی 1450000000 ملیارێك و چوارسهدو پهنجا ملیۆن دینار دروستكراوه .
دەقی وتاری بەرێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورە ومیھرەبان
ئامادەبوانی بەرێز ؛ سڵاوتان لێبێت :
خۆمان بەخۆشحاڵ دەزانین کە ئەمڕۆ ناوەندێکی تری خوێندن لەگەڕەکی شۆڕشی نوێ لە سلێمانی کەوتە بواری خزمەتەوە، بەمبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە قوتابیان و خوێندکاران و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی ھەردوو قوتابخانەی (حاجی عەلی ھەڕگێنەی بنەڕەتی) و (ئامادەیی خاتوو ڕەزیەی کچان) دەکەین.
ئەم پرۆژە پەروەردەییە لەلایەن بەڕێز کاک (جەباری حاجی عەلی ھەڕگێنە)ەوە دروستکراوە، بەناوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە سوپاسی دەکەین، بێگومان نموونەی کەسانی وەکو كاك جەبار لە کوردستان کە چاویان لەوەیە خزمەت بە کەرتی پەروەردە بکەن ھەمیشە جێگەی ڕێز و تەقدیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستانن، شاری سلێمانیش کە لە دروستبوونییەوە تاکو ئێستا کەسانی بەخشەری زۆری تێدابووە و ھەر واش دەمێنێتەوە ، بەڕای ئێمە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانە لەلایەن کاک جەبار و بەخشەرەکانی ترەوە وێڕای ئەوەی بەجێھێنانی ئەرکێکی نیشتیمانییە ھاوکات مانایەکی قوڵی خۆشویستنی وڵات و دانیشتووان و منداڵانیشە، ھێمایە بۆ بوونی ئینتیمایەکی بەھێز بۆ ئەم خاکە.
ئەم باڵەخانە جوانەی ئەمڕۆ لەسەر ڕووبەری (٥٩٥٠) مەتر بنیاتنراوە، دوو نھۆمە و ( 1450000000 ) یەك ملیار و چوارسەد و پەنجا ملیۆن دیناری تێچووە، داوا لە قوتابیان و خوێندکارانی ھەردوو دەوامەکە دەکەین وەک ماڵی دووەمی خۆیان بیپارێزن.
دووبارە سوپاسی بێپایانمان بۆ کاک جەباری حاجی عەلی، ھیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووان دەخوازم.
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٢/١٠/١٣