ئەمرۆ پێنجشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٣، مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا بەناز ڕەمەزان حەمە بەڕیوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و سه‌رپه‌رشتیارانی یه‌كه‌می ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی و لێپرسراوانی هۆبەکانی ناو دیوانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا، (قوتابخانه‌ی ره‌وه‌ندی بنه‌ڕه‌تی) له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌كه‌وه لە مەراسیمێكدا دوای نۆژەنكردنەوەی لە لایەن كۆمپانیای ئانزۆوە كردەوە.
له وته‌یه‌كیشدا، مامۆستا دڵشاد عومه‌ر پیرۆزبایی له كارگێڕی و مامۆستایان و خوێندكاران كرد بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای قوتابخانه‌كه‌یان و ستایشی هه‌وڵه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواشی كرد، كه به‌هاوكاری كۆمپانیای ئانزۆ سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای ئه‌و خوێندنگایانه‌ن، كه پێویستییان به نوێكردنه‌وه و چاككردن هه‌یه.