وۆركشۆپی تایبەت بە پرۆژەی گەشەپێدانی پێشوەختەی منداڵان بەرێوەچوو

ئەمرۆ دووشەممە رێكەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٧، بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە بەرێوەبەرایەتی گشتیمان بەشدار بوون لە وۆركشۆپی تایبەت بە پرۆژەی گەشەپێدانی پێشوەختەی منداڵان بۆ قۆناغەكانی (KG1 + KG2) باخچەی منداڵان كە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.

ئەم وۆرك شۆپە لە لایەن رێكخراوی منداڵپارێزی عێراقەوە رێكخراوە كە ئامانج لەم وۆركشۆپە بۆ خزمەتكردنی منداڵانی باخچە و پێگەیاندنیان بۆ قۆناغەكانی خوێندن. هەروەها لە لەلایەن ئامادەبووان بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ پێشخستنی باخچەی منداڵان و سوود وەرگرتن لەئەزموونی بەشداربووان.