بەڕێز د. ئالان حمەسعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەکی زۆر لەسەرپەرشتیاران و پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی بەشداریان لە “کۆنفرانسی قوتابخانەی پەرەپێدراو لە هەرێمی کوردستان – عێراق لەبەرنامەی بونیادنانی تواناکان كرد كە رۆژی یەكشەممە ٢٠٢٢/١٠/١٦ بەرێوەچوو،بە ئامادەبوونی “عبدی حسن” جێگری ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی لە عێراق و “عمار طارق” بەرێوەبەری بەرنامەی بونیادنانی تواناکان لەعێراق و بەرێوەبەری بەشی پەیوەندی کردن و دابڕانی قوتابیان لە رێکخراوی بریتش کاونسڵ، بهياوهرى راوێژکار و بهرێوهبهرهگشتييهكانى وهزارهت ،لە کۆنفرانسەکەدا وهزيرى پهروهرده لە وتەیەکدا ڕۆڵی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری بەریتانی بەرز نرخاند و ئاماژەى بە گرنگى پڕۆژەکەدا کە ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی ستراتیژی درێژخایەنی وەزارەتی پەروەردەیە بەردەوام دەبین لەسەر جێبەجێکردنی ئەم کۆنفرانسانە بۆ زیاتر بەرەوپێشچونى بەرنامەکە و پڕۆسەى پەروەردە و فێرکردن لەهەرێمی کوردستاندا. لەکۆتایی کۆنفرانسەکەدا لەلایەن ئامادەبووان بیروڕا ئاڵوگۆر کرا بۆ پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و سوود وەرگرتن لەئەزموونی بەشداربووان.