کردنەوەی کتێبخانەی مامۆستا (سەڵاحەدین عیسامەدین)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و عێراق و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی و بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی و لێپرسراوان و فەرمانبەرانی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی کتێبخانەی مامۆستا (سەڵاحەدین عیسامەدین) لە ناو بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی کرایەوە وەک ڕێزو وەفایەک بۆ مامۆستاو وەرزشکاری دێرینی شاری سلێمانی. پاشان ئامادەبووان باسی ڕۆڵی مامۆستا سەلاح یان کرد لە بواری پێشخستنی وەرزش لە شاری سلێمانی.

مامۆستا سەڵاح چەپکە گوڵی وەفاو خۆشەویستی پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد. بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی بەڕێزیانی بەرز نرخاند لە بەرامبەر خزمەت کردنی بە پەروەردەو وەرزش لە شاری سلێمانی وە سوپاسی بەڕێزیانی کردو هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ خواست.